لە خولی پلە دووی کوردستان ئەمرۆ سەیدسادق و چەمچەمال،کەیوان ومەخموور ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە میانی یارییەکانی گەری شەشەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ لە ھەردوو کۆمەلەکە بەرێوەدەچێت، یانەی گازی باکوور لەسەر یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک میوانداری یانەی شەقلاوە دەکات ، لەم یارییەشدا یاریزانانی گازی باکوور ھەوڵی درێژەدان دەدەن بە ئەنجامە باشەکان و شەقلاوەش بەھیوای بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەوە ڕووبەرووی تیپی میوان دەبێتەوە سەرکەوتن لەم یارییەش بۆ ھەردوو تیپ گرنگی خۆی دەبێت، لە دەڤەری شارەزووریش یانەی سەید سادق لەسەر یاریگای خۆی و لە بەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی چەمچەماڵ دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەموو ھەولێکی خۆیان دەخەنە گەڕ بەئامانجی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە بۆیە سەرکەوتنی ھەردوو یانە لەم یارییە قۆناغێک یانەکە دەباتە پێشەوە ھەردووتیپەکەش ئامادەکاری باشیان کردوە، لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرینیش یانەی جیھانی ھەولێر دەبێتە میوانی یانەی ڕانیە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ماوەی چەند رۆژێکە ئامادەکارییەکی چڕیان کردوە بە ھیوای دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە و چەند خانەیەک سەرکەوتن بۆ پێشەوەی ریزبەندی یانەکان لە کۆمەلەکەیان ھەردوو یانەش تاکە ئامانجیان دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکەیە، یانەی دووزیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری یانەی خەباتی سەر بە پارێزگای ھەولێر دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ئەرکیان زەحمەتە یاریزانانی دووز بە ھیوای لە زەویدانی یانەی خەبات یاری دەکەن، کوڕانی زێ گەورەش بە ھیوای بەدەستھێنانی سەرکەوتن و وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان یاری دەکات، لە کۆمەلەی دوەمیش یانەی پیشەسازی لەسەر یاریگای خۆی لە پایتەختی کوردستان لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا میوانداری یانەی پیرەمەگروونی پارێزگای سلێمانی دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ لە زەویدانی ئەوەی تریان بۆیە یاریزانانی ھەردوو تیپ پلانی تۆکمەیان ھەیە بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە، لەسەر یاریگای سێ یەمی یانەی کەرکووکیش یانەی کەیوانی ئەو شارە لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری یانەی مەخمووری پێشەنگی یانەکان دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی کەیوان لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبن بۆ لە زەویدانی یانەی مەخموور ، لەبەرامبەریشدا کوڕانی قەرەچووغ پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی پێشڕەوی بکەن لە درێژەدان بە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکان و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان، یانەی ئاسۆش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی کفری دەبێتەوە لە یارییەکی بەھێزدا یاریزانانی ئاسۆ لە دوای پێنجەم یاری لە خولە کە بە دوای سەرکەوتن دەگەرێن و یاریزانانی کفریش نایانەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێنەوە گەرمیان بۆیە ئەم یارییە بۆ ھەردوو تیپ گرنگی خۆی ھەیە، یانەی شۆریجەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەردەرەشی سەر بە پارێزگای دھۆک دەکەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی شۆریجە ئامانجیان بەدەستھێنانی سەرکەوتنە بۆ ئەوەی ھەوڵی وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان بدەن، یاریزانانی بەردە ڕەشیش بەھیوای دەسەتەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
کۆمەلەی یەکەم
١-خانەقین ١٠خاڵ
٢-گازی باکوور١٠خاڵ
٣-خەبات٩خاڵ
کۆمەلەی دووەم
١-مەخمور٨خاڵ
٢-شۆریجە ٧خاڵ
٣-کفری ٧خاڵ
