یانەی نەورۆز بەھیواوە دوو یاری داھاتوو ئەنجام دەدات

یانەی نەورۆز بەھیواوە دوو یاری داھاتوو ئەنجام دەدات
کارزان کانەبی
ھەرچەندە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان تەنیا دوو ھەفتەی ماوە بە کۆتایی بھێت، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیش بە ھیواوە دەروانە ئەو دوو یارییەی ماویانە لەبەرامبەرھەریەک لە یانەکانی ئارارات و پیشمەرگەی ھەولێر بۆیە ڕاھێنەری یانەکە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەم دوو یانەیە و بەدەستھێنانی سەرکەوتن بۆ ئەوەی کێبرکێ لەگەڵ ھەردوو یانەکانی زێرەڤانی و دھۆک بکات بۆ ئەوەی ھەر شکستێکی ئەوان بقۆزێتەوە و خۆیان ببەنە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان چونکە یانەی نەورۆز خاوەنی ٣٨خاڵە و لە پلەی سێ یەمی ریزبەندی یانەکان دێت، لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلال ڕاھێنەری یانەی نەورۆز راگەیاند گوتی: لە ئێستادا ئێمە تەنیا بیر لەوە دەکەینەوە چۆن شەش خاڵی گرنگ بەدەستبھێنین لەبەرامبەر یانەکانی ئارارات و پێشمەرگەی ھەولێر کە دوویاری زەحمەتە بۆ ئێمە چونکە تەنیا یەک یاری لە ناو یاریگای خۆمانە و دەمانەوێ کێبرکێ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە و نازناوەکەش بکەینەوە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دەبێت یانەکانی دھۆک و زێرەڤانی دووچاری شکست بێن ئەوکاتیش ئێمە ئەنجامی سەرکەوتن تۆماربکەین، ئێمە بەرنامەی تایبەتمان ھەیە بۆ ئەم دوو یارییە چونکە سەرکەوتنی ئێمە ئەنجامی باشمان دەبێت و دەتوانین بەردەوامین لە کێبرکییەکان ھەرچەندە ئەم یارییەش بۆ ئێمە گرنگی خۆی دەبێت، یانەکانیش وەکو ئێمە ھیوایان ھەیە ، بەڵام یاریزانانی ئێمە بەلێنی ئەوەیان داوە کەوا ئەنجامەکەمان دڵخۆشکەربێت ئەم وەزرە ئەوەش بە ھاوکاری ھەموو لایەک دەبێت.
Top