بۆ پشتگیری کردنی پێشمەرگەی کوردستان پاڵەوانیتیەک ئەنجام درا کچانی ئەفرۆدێت پاڵەوانی تۆپی دەستی دۆستانە بوون

بۆ پشتگیری کردنی پێشمەرگەی کوردستان پاڵەوانیتیەک ئەنجام درا کچانی ئەفرۆدێت پاڵەوانی تۆپی دەستی دۆستانە بوون
کارزان کانەبی
لە درێژەی ئەو پشتگیرییەی کە لە شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگەی قارەمان ئەنجام دەدرێت کە ئێستا لە سەنگەرەکانی بەرگرین لە خاکی پیرۆزی ھەرێمی کوردستان لە دژی چەکداری تیرۆرستی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک، نوێنەرایەتی کەرکوکی لێژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری نوسینگەی ئافرەتان و لقی کەرکووکی یەکێتی تۆپی دەست پاڵەوانیتیەکی تۆپی دەستی دۆستانەی بۆھەریەک لە یانەکانی تیچی تۆپی دەستی کچانی(ئەفرۆدێت، کەرکووک، ھەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکووک) بەرێوەبرد، دوای ئەنجامدانی چەند یارییەک ھەردوو تیپی ئەفرۆدێت وکچانی کەرکووک گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانیتیەکە، لەسەر لەسەر ھۆڵی داخراوی چاڵاکی قوتابخانەکانیش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی یاری کۆتایی لە نێوان ھەردوو تیپ بەرێوەچوو، لە یارییەکەشدا کچە یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزی یاری تۆپی دەستیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سەرئەنجامیش کچانی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی توانیان نازناوەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(١٥-٩)گۆڵ لە کچانی کەرکوکی خاوەن یاریگا بردەوە و نازناوی پاڵەوانیتیەکەشیان بردەوە شاری سلێمانی، لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەرکەوتوەکانی پاڵەوانیتیەکە دابەشکرا، ھەر چەندە بڕیار بوو تیپی تۆپی دەستی ئافرەتانی پایتەخت بەشداری ئەم پاڵەوانیتیەیان بکردایە بەڵام بەھۆی ھۆکاری تایبەت تیپی ئافرەتانی ھەولێر بەشداری پاڵەوانیتیەکە نەبووە.
Top