لە خولی نایابی کوردستان نەورۆز و دھۆک بە خالێک ڕازی بوون، ھەردوو پێشمەرگەکە و برایەتی و کەرکوک سەرکەوتنیان تۆمارکرد

لە خولی نایابی کوردستان نەورۆز و دھۆک بە خالێک ڕازی بوون، ھەردوو پێشمەرگەکە و برایەتی و کەرکوک سەرکەوتنیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لەدرێژەی یارییەکانی ھەفتەی ٢٣ی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە قۆناغی دووەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای یانەی برایەتی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی برایەتی و ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یتپ ئاستێکی بەرزی یاری کردنیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و یاریزانانی یانەی برایەتی بە پاڵپشتی یاریگاو ھاندەران توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بھێنین و رێگری لە ئەنجامە باشەکانی یانەی ھەندرێن بکەن کە لە یارییەکانی ڕابردوو تۆماریان کردبوو، ئەنجامی یارییەکەش (٢-١)گۆڵ بە سوودی برایەتی بە کۆتایی ھات، گۆڵەکانی برایەتی ھەریەک لە یاریزانان(یونس ئیبراھیم، سەفین مەسنور)تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی یانەی ھەندرێن(فەرەیدون رەحمان) تۆماری کرد، لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش لە پیرمام لە یارییەکی بەھێزدا یانەی ھەولێر بووە میوانی یانەی پێشمەرگە، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بە درێژایی ماوەی یارییەکە ھێرشی یەک لەدوای یەکیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتری بە ئامانجی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە، بەڵام یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بە پشت بەستن بە پلانەکانی ڕاھێنەر سەمیر بابۆ توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە تاکە گۆلێکی یاریزان(عەبدوللا سەربەست) و سێ خاڵی گرنگ بخەنە سەر کۆی خاڵەکانیان، لەشاری سلێمانیش یانەی نەورۆز لە لوتکەی یارییەکانی ئەم ھەفتەی خولەکە میوانداری یانەی دھۆکی کرد لەم یارییەشدا کە ھاندەرێکی زۆر ھاتبوو بۆ ھاندانی یانەی نەورۆز بە ئامانجی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و گەڕانەوە بۆ خانەکانی سەرووی ریزبەند، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزی یاریکردنیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سەرئەنجامیش ھەردووتیپ بە تەنیا گۆلێک و خالێک یەکسان بوون لە یارییەکە، گۆڵی دھۆک(خالیدموشیر)بە لێدانی سزا تۆماری کرد لە خولەکی ٣٧ی یارییەکە، گۆڵی نەورۆز(ولات ساڵح)لەخولەکی ٥٢ی یارییەکە تۆماری کردو ھەردوو تیپ بە دەست لە ملانێ لە یاریگا ھاتنە دەرەوە، یانەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرکوکی کرد بە پێچەوانەی پێش بینیەکان یاریزانانی یانەی کەرکووک بەپلانەکانی عەبدوللا مەحمودی ڕاھێنەری نوێ یانەکە ئەم ھەفتەیەش بەردەوامبوون لە درێژەدان بە سەرکەوتن و بڕینی یانەکان بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ لە یانەی سلێمانی خاوەن یاریگای بردەوە ھەردوو گۆڵەکەی کەرکووک ھەریەک لە یاریزانان(عەلی حوسین، عەلی سیروان) لە خولەکەکانی ٥٧،٨٩تۆماریان کرد و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا و خانەیەک بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان سەرکەوت، پێشمەرگەی سلێمانیش لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمامی کرد بە پێچەوانەی پێش بینیەکانیش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یانەی ئاراراتیش دووچاری شکستێکی گەورە بکەن بە ئەنجامی(٣-٠)گۆڵ لە تیپی ئاراراتیان بردەوە گۆڵەکانی پێشمەرگە لەلایەن ھەریەک لە یاریزانان(بەندن ھەلۆ، شوان کەمال٢گۆل)تۆمارکران، لە شاری زاخۆش لەسەر یاریگای ئەو شارە و لەبەردەم ھاندەرانی یانەی زاخۆ یانەی شێروانە بووە میوانی یانەی خاوەن یاریگا لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردووتیپ ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کرد لە یارییەکە و ھەردوو تیپیش بە گۆلێک یەکسان بوون، گۆڵی شێروانە(محەمەد سابیر) تۆماری کرد، گۆڵی زاخۆ(یونس شوکر) لە دوا خولەکەکانی یارییەکە تۆماری کردو ھەردوو تیپییش بە خالێک ڕازی بوون، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-زێرەڤانی ٤٢خاڵ
٢-دھۆک٤١خاڵ
٣-نەورۆز٣٨خاڵ
فۆتۆ، نەوا لەتیف
Top