یاریزانێكی هەولێر پلەی دووەمی عێراقی بە دەستهێنا

یاریزانێكی هەولێر پلەی دووەمی عێراقی بە دەستهێنا
لە شاری بەغداد پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی عێراق لەسەر ئاستی پێشكەوتووان و تازەپێگەیشتووان و لاوان ئەنجام درا بە بەشداری كردنی چەندین یانە، لەم پاڵەوانێتیە یانەی هەولێر بە دوو یاریزان بەشداری كرد لەسەر ئاستی لاوان.
لە كێشی 85كگم یاریزانی هەولێر عەبدولكەریم هاشم توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت، دوای ئەوەی توانی لە (نتر) (163)كگم بەرزبكاتەوە و لە (خەتف) (145)كگم بەرزكردەوە و كۆی گشتی (308كگم)، بەم ئەنجامە یاریزان عەبدولكەریم هاشم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی لاوان دەكرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان لە وڵاتی پۆلەندە.
وهەروەها لە كێشی 62كگم یاریزانی هەولێر فەرهاد سمكۆ پلەی پێنجەیەمی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
Top