پاڵەوانێتی بادمنتۆنی هەولێر تەواو بوو

پاڵەوانێتی بادمنتۆنی هەولێر تەواو بوو
لەژێر چاودێری نوێنەرایەتی هەولێری لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان، لقی هەولێری یەكێتی بادمنتۆنی كوردستان پاڵەوانێتییەكی بادمنتۆنی لەهۆلی یانەی ئەكاد كردووە لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان و تازەپێگەیشتووان و بەجەكەشێران، كە تیاییدا حەوت یانە بەشداریان تیاییدا كردبوو و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران، بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم ( ئەكاد أ ، پێشكەوتن ، قەڵا ، شەقڵاوە)
كۆمەڵەی دووەم: ( ئەكاد ب ، هێرش ، ئارارات).
یانەی ئەكاد لەسەر ئاستی پێشكەوتوان و تازەپێگەیشتوان و بەچكەشێران كۆنترۆلی پاڵەوانەێتییەكەیان كرد و نازناوەكەیان بردەوە.
لەسەر ئاستی تاك ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوو
ئاستی (بەچكەشێران):
1-یانی باسل (یانەی ئەكاد)
2-یوسف مەفید (ئەكاد)
ئاستی (تازەپێگەیشتوان):
1-نەزار نەبیل (یانەی ئەكاد)
2-شلایدل شوان (یانەی ئەكاد)
ئاستی (پێشكەوتوان):
1-ڤان شەوقی (یانەی ئەكاد)
2-نەزار نەبیل (یانەی ئەكاد)
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی یەك رۆژی خایاند.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: مەسعود حەسەن
Top