تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بووه پاڵه‌وان و به پێشه‌نگی گروپی باكور خۆی گه‌یانده قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق.له‌شاری سلێمانی و له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌ژێر ناوی كۆچكردوو هیوا ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی پاڵاوتنی گروپی باكوری تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو .یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دوایاریی گروپه‌كه‌دا به‌یه‌ك گه‌یشتن و تێیدا یاریزانانی یانه‌ی دایك دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز (3-0) سه‌ركه‌وتنیان تۆماركردوو به‌پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌ركه‌وتن.یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بریاریدا بوو یاریه‌كانی گروپی باكور به‌به‌شداری 8 یانه به‌ڕێوه‌بچێت ، یه‌كه‌م تا سێیه‌م بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌ربكه‌ون و چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ش له‌خولی نایابدا بمێننه‌وه ، هه‌رچی یانه‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و ههشتهمیشه بۆ خولی پله‌یه‌ك داببه‌زن.دواتر هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاڤی كه‌ركوك و فتوه‌ی موسل به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان نهكردو یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا شانبه‌شانی ئه‌و دوو یانه‌یه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی .ریزبه‌ندی كۆتایی یاریه‌كانی پاڵاوتن به‌م جۆره‌یه :1- سلێمانی2- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی3- دهۆك4- ئاشتی5- برایه‌تی6- هه‌ڵه‌بجه7- سۆلاڤ8- فتوه .بریاره له‌مانگی 8 یاخود 9دا یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه‌ش بلیتی به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب وه‌رده‌گرێت كهبریاره رۆژی 10/11/2015 له میسر به‌ڕێوه‌بچێت.