شەممە پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ پایسكلسواری ئەنجام دەدرێت

شەممە پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ پایسكلسواری ئەنجام دەدرێت
لە ژێر دروشمی (هەموومان پێشمەرگەین)، رۆژی شەممە یەكێتی پایسكلسواری لقی هەولێر بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لقی هەولێر، پاڵەوانێتی پایسكلسواری یانەكانی هەولێر بۆ كوران و كچان ئەنجام دەدرێت.
ئەم پاڵەوانێتیە بە بەشداریكردنی هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر، پێشكەوتن، برایەتی، ئارارات، فەتات هەولێر، هەندرێن) ئەنجام دەدرێت، و ماوەی یەك رۆژ دەخاینێت و پاڵەوانێتیەكە لە رێگای (جۆت سایدی 120م) نوی لە رێگەی موسل ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top