ڕاھێنەری دھۆک لەبەر خولی کوردستان لەبەرامبەر شورتە یاری ناکەین

ڕاھێنەری دھۆک لەبەر خولی کوردستان لەبەرامبەر شورتە یاری ناکەین
کارزان کانەبی
یانەی دھۆک بە ھۆی بوونی یارییەکی زەحمەت لە خولی نایابی کوردستان لەبەرامبەر یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی ئامادەنییە بەشداری دواین یاری خولی عێراقی بکات لەبەرامبەر یانەی شورتەی شاری بەغداد، ھەر چەندە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی لە لێژنەی پێشبرکییەکان بڕیاری ئەوەی دابوو کە دەبێت یانەی دھۆک دواین یاری خۆی ئەنجامبدات لەبەرامبەر یانەی شورتە، بەڵام یانەی دھۆک سەرکەوتنی بۆ خولی بژاردەی عێراقی مسۆگەر کردوە بۆیە بەشداری ئەم یارییە ناکات یانەی دھۆکیش بەفەرمی لە رێگای یەکێتی تۆپی پێی عێراقی داوای پاشخستنی یارییەکەی کردبوو بەڵام داواکەی پەسند نەکرا بوو لەلایەن تۆپی پێی عێراقی بۆیە ڕاھێنەری دھۆک بڕیاری داوە ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر شورتە نەبێت،لەم بارەشەوە حازم ساڵح ڕاھێنەری یانەی دھۆک بە سایتی گوڵانی راگەیاند گوتی: ئێمە یارییەکی گرنگ و چارەنوسازمان ھەیە لەبەرامبەر یانەی نەورۆز لە خولی کوردستان کە بڕیارە یارییەکە لە رۆژی پێنج شەممە بەرێوە بچێت، بۆیە ئێمەش ئێستا لە ڕکابەریدان بۆ کێبرکێ کردن لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی خولی کوردستان لە کاتێک ئێمە لە خولی عێراق سەرکەوتووینە بۆ خولی بژاردە، بۆیە داواشمان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی کردبوو بۆ دواخستنی یارییەکەمان بەڵام ئەوان داوای ئێمەیان ڕەت کردبووە بۆیە ئێمەش بڕیاری ئەوەمانداوە کەئەم یارییەش ئەنجام نەدەین و لە ئامادەکارییەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی یانەی نەورۆز ئەمساڵیش چاومان لەوەیە لە ھەردوو خولی عێراق و کوردستان ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەستبھێنین.
Top