راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان: پێوەرم بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانان ئاست بەرزیی تاكە

راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان: پێوەرم بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانان ئاست بەرزیی تاكە
دوای ئەوەی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە فەرمی ئەرسەلان جەلالی راهێنەری یانەی نەورۆزی بە راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان دیاری كرد بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردەكە لە پاڵەوانێتی نۆروەی كەپ كە بڕیارە یارییەكانی لە مانگی 7ی داهاتوو لە وڵاتی نەرویج بەڕێوەبچێت. یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانیش بە فەرمی بە كۆی دەنگ ئەو بڕیارەیان داوە كەوا ئەرسەلان جەلال تیپەكە كۆبكاتەوە. لە بارەی دەستنیشانكردنیشی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە، ئەرسەلان جەلال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «من دەمەوێ لە رێگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەم، ئەوكاتیش باشترین یاریزانەكان شارەكانی كوردستان دەستنیشان بكەم بۆ ئەوەی تیپێكی بەهێز دروست بكەین. وەكو ڕاهێنەر بۆ بەڕێوەبردنی تیپەكەش هەرچی بكرێت، ئەنجامی دەدەم، هەوڵی ئەوەش دەدەم باشترین پێكهاتە بۆ ئەم یارییانە دەستنیشان بكەم بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بدەین بهێنین، دڵنیاش بن بە هیچ شێوەیەك نامەوێ لە دیاریكردنی یاریزانان مافی هیچ كەسێك بخۆرێت، من تەنیا ئاست دەخوێنمەوە و لای من هیچ شار و گەڕەكێك نابێتە پێوەر بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانان و بەڵێن دەدەم كە بەهیچ شێوەیەك جیاوازی نەكەم لە دەستنیشانكردنی یاریزانانی شارەكانی كوردستان و هەمووی بەیەك چاو سەیر دەكەم، بۆ خزمەتكردنی هەڵبژاردەی كوردستانیش هەرچی لەتوانام بێت ئەنجامی دەدەم، هەر كاتێكیش كە كارێم پێ راسپێردرا و پێم نەكرا، ئەو كات بە فەرمی ئاشكرای دەكەم، ئامانجی من خزمەتكردنی وەرزشی كوردستان دەبێت.

لە كۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top