ڕاھێنەری تۆپی پێی کچانی ھەڵبژاردەی عێراق " گرنگی بە تواناکانی یاریزانانی کوردستان دەدەین

ڕاھێنەری تۆپی پێی کچانی ھەڵبژاردەی عێراق
کارزان کانەبی
ھەر چەندە لەماوەی ڕابردوو ھەڵبژاردەی کچانی تۆپی پێی عێراقی لە شارەکانی کوردستان ئامادەکارییەکانیان ئەنجامدا بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانان بۆ ریزی ھەڵبژاردەی عێراقی کچانی کوردستانیش کە ھەلێکی باشیان بۆ ڕەخسابوو بۆ ئەوەی زۆرترین رێژەی پێکھێنانی ھەڵبژاردەکە کۆنترۆل بکەن و خۆیان ماندوو دەکرد بۆ بوونیان بە یاریزانی سەرەکی ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی، پێشتریش زۆر بەکەمی یاریزانانی کورد نەیانتوانیوە ببنە یاریزانی سەرەکی و جێگای متمانەی ڕاھێنەرانی پێشووی ھەڵبژاردە بۆ پاڵەوانیتیەکانی دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا کچانی کوردستان دەیانەوێ بە ھەر شێوەیەک بێت کۆنترۆڵی ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بکەن بۆ ئەوەی لە پاڵ یاریزانانی شارەکانی تری عێراق جێگای دەستیان دیار بێت لە پاڵەوانیتیەکانی دەرەوە، لەم بارەشەوە لە یەکەیەکی مەشقی ھەڵبژاردەی کچانی تۆپی پێی عێراق ئامادە بووین و، عەلی حەسەن ڕاھێنەری یەکەمی ھەڵبژاردەی کچانی عێراق گوتی: من ماوەی چەند رۆژێکە دەستم بە کۆکردنەوەی یاریزانان کردوە بۆ ریزی یەکەمی ھەڵبژاردەی عێراقی بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیتیەکانی دەرەوەی عێراق تیپێک ئامادە بکەم، زۆر خۆشحاڵیشم کە لە شاری ھەولێر کۆمەلێک یاریزانی بەتوانامان دەستنیشان کردوە بۆ ئەوەی درێسی ھەڵبژاردەی عێراقی بپۆشن ، جگە لە شاری ھەولێریش ئێمەسەردانیە شارەکانی دھۆک و سلێمانیشمان کرد بۆ ئەوەی بتوانین باشترین پێک ھاتە دیاری بکەین لەگەڵ کچانی شارەکانی تر پێک ھاتەیەکی زۆر بەھێز بۆ خۆمان دەستنیشان بکەین، گوتیشی" کچانی کوردستان خاوەن ئاستێکی بەرزن لە یاری تۆپی پێی خاوەنی پاشە رۆژێکی گەشن لەم یارییە بۆیە دەمانەوێ لە ھەموو عێراق پێک ھاتەیەکی بەھێز لە کچانی کوردستان دەستنیشان بکەین شان بە شانی یەکتری بتوانین ھەڵبژاردەیەکی بەھێز دروست بکەین، ئێستاش قۆناغی دەستنیشان کردنەکانمان لە شاری بەغدایە و ئێمەش ھیچ کات نامانەوێ جیاوازی لە نێوان یاریزانانی شارەکانی عێراق بکەین و ئاست و توانا یاریزانان دەستنیشان دەکەین.
Top