لە خولی پلە دووی کوردستان مەخمور و پیشەسازی و کەیوان و خانەقین ئەنجامیان بەرچاو بوو

لە خولی پلە دووی کوردستان مەخمور و پیشەسازی و کەیوان و خانەقین ئەنجامیان بەرچاو بوو
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ لە ھەردوو کۆمەلەکە بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای یانەی ئاسۆ لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی ئاسۆ و مەخموور ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی مەخمور توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنین بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ لە ئاسۆی خاوەن یاریگا ببەنەوە، یانەی پێشە سازیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەردەڕەشی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پیشەسازی توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و سێ خاڵی یارییەکەش پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ یارییەکەیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا، یانەی ئاکرێش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پیرە مەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردو لە یارییەکی ئاست مام ناوەندا ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بە خالێک ریەکسان بوون، لە دێربی شاری کەرکوکیش ھەردوو یانەی کەیوان و شۆریجە لە یارییەکی ئاست بەرز و گرنگدا بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی کەیوان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە تاکە گۆلێک ببەنەوە و سێ خاڵی گرنگ لە یانەی شۆریجەی ھاوشاریان وەربگرن، گازی باکووریش لەسەریاریگای خۆی میوانداری یانەی خەباتی سەر بە پارێزگای ھەولێری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی گازی باکوور درێژەیاندا بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و یارییەکەیان بە سەرکەوتنی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ، لە قەزای سەید سادقیش لە دەڤەری شارەزوور ھەردوو یانەی سەید سادق و جیھان ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە پێشکەش کردو سەرئەنجامیش یانەی سەید سادق بە زەحمەت یارییەکەی بردەوە بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، یانەی خانەقینیش درێژەی دا بە ئەنجامە باشەکان و بڕینی یانەکانی پێشی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی چەمچەماڵی کردو لە یارییەکی ئاست بەرزدا کوڕانی خانەقین توانیان یارییەکە بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ ببەنەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستھبێنین، یانەی دووزیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕانیەی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون، ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
کۆمەلەی یەکەم
١-گازی باکور ١٠خاڵ
٢-خانەقین ٩خاڵ
٣-ڕانیە ٧خاڵ
کۆمەلەی دووەم
١-شۆریجە ٧خاڵ
٢-مەخمور ٧خاڵ
٣-کفری ٦خاڵ
Top