پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی عێراق لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت
لەم كۆمەڵەیە سێ یانە بۆ خولی پلە یەكەكانی عێراق دادەبەزێت و سێ یانە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، تاوەكو لە قۆناغی كۆتایی شانبەشانی یانە سەركەوتووەكانی ناوچەی باشوور و ناوەڕاست ركابەری لەسەر نازناوی پاڵەوانێتیەكە بكەن، كە وا بڕیارە لە شاری نەجەف یاخود بەغداد ئەنجام بدرێت.
لە وەرزی ئەمساڵدا بڕیاردراوە بەهیچ شێوەیەك یانەكان بۆیان نییە یاری بە یاریزانی پیشەگەر بكەن.
رێبین رەمزی
