ھەفتەی داھاتوو وادەی کۆکردنەوەی یاریزانانی ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستانە

ھەفتەی داھاتوو وادەی کۆکردنەوەی یاریزانانی ھەڵبژاردەی لاوانی  کوردستانە
کارزان کانەبی
ھەرچەندە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی ئەرسەلان حەلالی بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستان دەستنیشان کرد بۆ سەرپەرشتی کردنی ھەڵبژاردەکە لەپاڵەوانێتی نۆروەی کەپ کە بڕیارە یارییەکانی لە مانگی ٧ی داھاتوو لە وڵاتی نەرویج ئەنجامبدرێت، لەم ھەفتەیەش یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش بە فەرمی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەرسەلان جەلالی ڕاھێنەری تیپەکە کردوە بۆ ئەوەی تیپەکە کۆبکاتەوە ، لە بارەی کاتی کۆکردنەوەی یاریزانانی یانەکان بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تیپەکە ئەرسەلان جەلال گوتی: لەگەڵ یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەم ئەنجامداوە لە ھەفتەی داھاتوو دەست دەکەم بە کۆکردنەوەی یاریزانانی یانەکان بۆ ریزی ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستان، لە ئێستاوە چاودێری وردی یاریزانان دەکەم بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی تیپەکی بەھێز دروست بکەین سوود لە پێک ھاتەی پاڕساڵیش وەربگرم خۆشم وەکو ڕاھێنەر سەرپشک کراوم لە دەستنیشان کردنی ھەر یاریزانێک تەنیا بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین ئەوەشم بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گووتوە کەوا تیپێکی بەھێز لای من گرنگترە لە ئەوەی کە یاریزانەکان خەڵکی کام شارن و منیش وەکو ڕاھێنەر بۆ بەرێوەبردنی تیپەکە ھەرچی بکرێت ئەنجامی دەدەم، ھەوڵی ئەوەش دەدەم باشترین پێک ھاتە بۆ ئەم یارییانە دەست نیشان بکەم بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بدەین بھێنین، دڵنیاشبن بە ھیچ شێوەیەک نامەوێ لە دیاری کردنی یاریزانان مافی ھیچ کەسێک بخۆم و من تەنیا ئاست دەخوێنمەوە لای من ھیچ شارە و گەرکێک نابێتە پێوەر بۆ دەست نیشان کردنی یاریزانان و بەلێن دەدەم کە بەھیچ شێوەیەک جیاوازی نەکەم لەدەستنیشان کردنی یاریزانانی شارەکانی کوردستان و ھەمووی بەیەک چاو سەیر دەکەم بۆ خزمەت کردنی ھەڵبژاردەی کوردستان ، ھەرچی لەتوانام بێت بۆ خزمەت کردن بە وەرزشی کوردستان ئەنجامی دەدەم، ھەرکاتێکیش کە کارێم پێ راسپێرا کەپێم نەکرا ئەوکات بەفەرمی ئاشکرای دەکەم، ئامانجی من خزمەت کردنی ھەڵبژاردەی کوردستان دەبێت.
Top