كچە یاریزانێكی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەكات

كچە یاریزانێكی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەكات
وا بریارە لە شاری دوحە پایتەختی قەتەر پالچەوانێتی ئاسیا بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بۆ كۆران و كچان ئەنجام دەدرێت، كە تیاییدا هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق بە هەشت یاریزان بەشداری دەكات، كە تیاییدا كچە یاریزانی یانەی هەولێر مريم عەبدولحەمید لە یاری بازی بەرز بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكات.
لەگەڵ ئەم كچە یاریزانە، راهێنەری یانەی هەولێر رێبوار محیەدین وەكو راهێنەری ئەم كچە یاریزانە بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكات.
جێگەی باسە لەم شاندە تەنیا ئەم راهێنەر و كچە نوێنەرایەتی یانەكانی كوردستان دەكەن و چاوەرَوان دەكرێت ئەم كچە یاریزانە ركابەری لەسەر یەكێك لە ملوانەكان بكات.
رێبین رەمزی
Top