یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی عێراق دەكات
شاندی یانەی هەولێر لە خەسرەو وەكو سەرۆك شاند و سوارە محەمەد راهێنەر و دوو یاریزان ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (عەبدولكەریم هاشم لە كێشەی(85)كگم، فەرهاد سەمكۆ (62)كگم).
مەبەست لەم پاڵەوانێتیە دەستنیشانكردنی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی عێراق، كە بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی دەكەن، كە لە پۆلەندا ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
