ئەمڕۆدھۆک پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی کچان لە باوەش دەگرێت

ئەمڕۆدھۆک پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی کچان لە باوەش دەگرێت
کارزان کانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی کچان و بەرەوو پێشبردنی زیاتری ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان ، لقی دھۆکی یەکێتی تێنسی سەرزەوی کوردستان بۆ کچانی یانەکانی شارەکانی کوردستان ئەنجامی دەدات ، بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری دھۆک لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی دھۆک بەبەشداری ھەریەک لە یانەکانی(پێشمەرگەی ھەولێر، ئارارات، پێشکەوتن، ئەفرۆدێت، کەرکوک، دھۆک، گارە ، زێرەڤانی، سەنحاریب) بۆ ئاستی پێشکەوتوان بەرێوە بچێت و ماوەی پاڵەوانیتیەکەش دوورۆژ دەخایەنێ، لەبارەی بەشداری کردنی تیپی یانەی کەرکووکیش لەم پاڵەوانیتیە ئاسۆ عادل سەرۆکی شاندنی یانەی کەرکووک گوتی: ئەم پاڵەوانیتیە بەمەبەستی زیاتر بەرەوو پێشبردنی ئاستی کچانی شارەکانی کوردستانە لە یاری تێنسی سەرزەوی و یەکێتی تۆپی سەرمێزی لقی دھۆک سازی کردوە بۆ یانە بەشداربووەکانی ھەر چوار شارەکەی کوردستان، ماوەی پاڵەوانیتیەکەش دو رۆژ دەخاێنێ ، ئێمەش وەکو یانەی کەرکوک ئامادە کارییەکی باشمان کردوە بۆ ئەم پاڵەوانیتیە بریاریشە ھەر یانەیەک بە سێ یاریزان بەشداربێت، ئێمەش دەمانەوێ شان بە شانی یانەکانی تری بەشدار لە پاڵەوانیتیەکە ئێمە دەمانەوێ بە ئەنجامی شایستە دەربچین لەم پاڵەوانیتیە.
Top