لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ئارارات و پێشمەرگەی ھەولێر لە بەھێزترین یاری ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی بیست و دووەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەچەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێزدا یانەی ھەولێر ڕووبەرووی یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەکانی خولەکە دەبێتەوە، ھەرچەندە لەم یارییە یاریزانانی یانەی ھەولێر لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبێت بەڵام ھەولێرییەکان نایەونەوێ سیناریۆی یاری ڕابردوو دووبارە بکەنەوە دەیانەوەی بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا سێ خاڵ لە زێرەڤانی وەربگرن، زێرەڤانیش بۆ بەردەوامی دان بە پێشەرەوییەکان یاری دەکات، لە دێربی پایتەختی کوردستانیش ھەردوو یانەی ئارارات و پێشمەرگەی ھەولێر لە پیرمام بەیەک دەگەن، ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە چونکە دوو یانەی یەک شارن و ھەردوو یانەش نیازی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیان ھەیە پێش بینش دەکرێ یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، لە شاری دھۆکیش ھەردوو یانەی دھۆک و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، دھۆکییەکان بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان دەجەنگن و پێشمەرگەی سلێمانیش بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە دەجەنگێ بۆ ئەوەی خۆی لە ئەگەرەکانی دابەزین رزگار بکات ھەرچەندە ئەرکی زەحمەتە لەم یارییە، لە شاری کەرکووکی دڵی کوردستانیش یانەی کەرکووک لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی کەرکووک لەسەر دەستی عەبدوللا مەحمودی ڕاھێنەر ئامادەکارییەکی باشی کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆی یەک لای بکاتەوە، زاخۆییەکانیش بەھیوای ھەنگاو نان بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان ڕووبەرووی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، لە شاری ھەولێریش یانەی ھەندرێن کە دوو یارییە ئەنجامەکانی بەرەوو بەرز بوونەوە چووە لە یارییەکی زەحمەتدا میوانداری یانەی نەورۆز دەکات، بۆ ئەم یارییەش دڵشاد مەعروفی ڕاھێنەر پلانی تۆکمەی داناوە بۆ لە زەوی دانی یانەی نەورۆزی سلێمانی ، لەبەرامبەریش ئەرسەلان جەلاڵی ڕاھێنەری یانەی نەورۆز دەیەوێت بە سێ خاڵی گرنگەوە بگەرێتەوە سلێمانی درێژە بەکێبرکی بدات بۆ بەدەستھێنانی وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان پێش بینش دەکرێ ئەم یارییەش یەکێ: لە یارییە ھەرەبەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە بێت، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای مەلعەبەکە یانەی سلێمانی ڕووبەرووی یانەی برایەتی شاری ھەولێر دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەستھبێنین ھەردوو یانەش ھەوڵی خۆ دوور کردنەوە دەدەن لە خوارووی ریزبەندی یانەکان بۆیە ھەموو ھەولێکیان بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکەیە ، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوە دەچێت.
١-زێرەڤانی ٣٩خاڵ
٢-دھۆک٣٧خاڵ
٣-نەورۆز٣٧خاڵ
