پێشمەرگە پاڵەوانی خولی باسکەی یانەکانی سلێمانی بوو
دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان لاوانی یانەکانی شاری سلێمانی لە خولی لاوانی باسکەی یانەکانی سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری کە حەفت تیپی پێنج یانەی شارەکە بەشدارییان لە پاڵەوانیتیە کردبوو کە یەکێتی تۆپی باسکەی شاری سلێمانی لە یادی ١٦-٣یادی کیمیا بارانی کردنی ھەڵەبجە ئەنجامی دابوو، لە ھۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاوادارانی ئەم یارییە ھەردوو تیپی لاوانی باسکەی پێشمەرگەی سلێمانی (ئەلف) و لاوانی یانەی سلێمانی (ئەلف) لە یاری کۆتایی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزی ھونەرییان پێشکەش کرد لە ماوەی یارییەکە و ھەردوولاش ئامانجیانبەدەستھێنانی نازناوەکەش بوو ، سەرئەنجامیش لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی یارییەکە بە سوودی خۆی بە کۆتایی بھێنێت بە ئەنجامی(٦٥-٥٨)خاڵ و ببێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری سلێمانی ، لە بارەی بەدەستھێنانی ئەم نازناوەش میران محەمەد لە راگەیاندنی یانەی پێشمەرگە گوتی: ئێمە وەکو یانەی پێشمەرگە گرنگیەکی باش بە تیپەکانی لاوان یانەکەکان دەدەین لە ھەموو یارییە جۆراجۆرەکان و ئەمساڵیش لاوانی یانەکەمان لە یاری باسکە مەشقێکی چڕ دەکەن بە ئامانجی ئامادەکاری باشتر بۆ یارییەکانی خولی شارەکان و یانەکانی کوردستان، بۆیە ئێمە ھەموو کات بەرنامەی باشمان ھەیە بۆ پێشخستنی یارییەکان لە یانەی پێشمەرگە و سوپاسی دەستەی کارگێری یانەکەش دەکەین کە ئەوان ھاوکاری بەردەوامی یانەکەن، لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و یانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
