لە خولی پلە دووی کوردستان ئەمڕۆچەمچەماڵ و شەقلاوە،شۆریجە و پیشەسازی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی پلە دووی کوردستان ئەمڕۆچەمچەماڵ و شەقلاوە،شۆریجە و پیشەسازی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
فۆتۆ: یوسف كەركوكی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی سێ یەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت لە ھەردوو کۆمەلەکە، لە کۆمەلەی یەکەمیش چوار یاری ئەنجام دەدرێت لەسەر یاریگای بنەسلاوە لە قەزای دەشتی ھەولێر لە یارییەکی گرنگدا ھەردوو یانەی جیھان و گازی باکوور ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە بە دوای سەرکەوتن دەگەرێن لە یارییەکە، یانەی خەباتیش لەسەر یاریگای خۆی لە قەزای خەبات میوانداری یانەی خانەقین دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە لە ئەرکێکی قورسدەبن بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن و درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانیان لە خولەکە، یانەی ڕانیەش لەسەر یاریگای خۆی لە دەروازەی ڕاپەرین میوانداری یانەی سەید سادق دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ڕانیەش بەھیوای تۆلە کردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو، سەیدسادقیش بە ھیوای ئەنجامی باش ئەم یارییە ئەنجام دەدەن، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری شەقلاوە دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردووتیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و ئامانجی ھەردوو یانەکەش سێ خاڵی یارییەکە دەبێت، لە کۆمەلەی دووەمیش یانەی پیرەمەگروون لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کفری دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە یارییەکی زەحمەتدا بەیەک دەگەن و ھەردوو یانەش بە دوای سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن، لە شاری کەرکوکیش یانەی شۆریجەی ئەو شارە میوانداری یانەی پیشەسازی ھەولێر دەکات لەم یارییەش یاریزانانی ھەردووتیپ لە ئەرکێکی زەحمەتدا بەیەک دەگەن و ھەردوو یانەش ئەرکیان زەحمەتە لەم یارییە ، یانەی مەخموریش لەسەر یاریگای خۆی لە قەزای مەخمور میوانداری یانەی ئاکرێ دەکات، لەم یارییەشدا یاریزانانی مەخمور بەدوای سەرکەوتن دەگەرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو و یانەی ئاکرێش بە ھیوای درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان یاری دەکات ھەردوو یانەش ئەرکیان زەحمەتە لەم یارییەدا، لە قەزای بەردەڕەشیش ھەردوو یانەی ئاسۆ و بەردەڕش ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا پشت بە ھاندەران و یاریگا دەبەستن بۆ ئەوەی ئاسۆ لە زەوی بدەن، یانەی ئاسۆش بۆ بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتن دەچێتە بەردەڕەش بۆیە پێش بینش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لەیارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
کۆمەلەی یەکەم
١-خەبات ٦خاڵ
٢-گازی باکوور٤خاڵ
کۆمەلەی دووەم
١-شۆریجە ٤خاڵ
٢-پیشەسازی ٣خاڵ
Top