سیروانی نوێ پاڵەوانی كیگ بۆكسینگی عێراقن

سیروانی نوێ پاڵەوانی كیگ بۆكسینگی عێراقن
وەكو بەرنامەی ساڵانەی یەكێتیی ناوەندیی كیك بۆكسینگی عێراقی بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانانی كیك بۆكسینگ بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی كیك بۆكسینگ لە شارەكانی عێراقی و لەشاری سلێمانی، پاڵەوانێتیی كیك بۆكسینگی یانەكانی باكووری عێراق بە هاوكاریی یەكێتی كیك بۆكسینگی كوردستان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا هەریەك لە یانەكانی (سیروانی نوێ، عەلەم، شێروانە، دهۆك، نەورۆز، ئاشتی، شەهیدان) بەشدارییان لە كێبڕكێیەكان كردبوو لە ئاستە جیاوازەكانی كێشەكان، لەم پاڵەوانێتییەشدا یانە بەشداربووەكانی باكووری عێراق لە كێبڕكێی بەهێزبوون بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە هەر دە كێشە جیاوازەكان لە 54كگم تاكو +91كگم، سەر ئەنجامیش كوڕانی سیروانی نوێی شاری سلێمانی بە تەواوی كۆنتڕۆڵی كێشەكانیان كردبوو بۆ ئەوەی بتوانن نازناوەكە لە شاری سلێمانی بهێڵنەوە، سەر ئەنجامیش سیروانی نوێ بووە پاڵەوانی باكووری عێراق و كوردستان.
1-یانەی سیروانی نوێ44خاڵ
2-یانەی نەورۆز32خاڵ
3- یانەی دهۆك 26خاڵ
Top