پێشبینی دەست لەكاركێشانەوەی مانوێل پلیگرینی دەكرێت

پێشبینی دەست لەكاركێشانەوەی مانوێل پلیگرینی دەكرێت
بەڕێوەبەری هونەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی مانچستەرسیتی ستیڤگۆران ئەریكسۆنی سویدی پێشبینی دەكات بەڕێوەبەری هونەری ئێستای یانەی مانچستەرسیتی مانویل پلگیرینی نزیكبۆتەوە لەدەست لەكاركێشانەوە. ئەمەو لەلێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی ستاری بەریتانی ئەریكسۆن گوتی: من دڵنیام لەوەی وەبەرهێنەرە عەرەبەكان لە ویانە ئینگلیزیە دڵخۆش نین بەو ئەنجامە خراپانەی تیپەكە لە وەرزی ئەمساڵ. هەر لە درێژەی قسەكانی دا ناوبراو وتیشی من هیچ زانیاریەكم لەمەر بڕیاری كارگێری یانەكە نیە بەرامبەر ئەو پرسە، بەڵام ئەگەر گۆڕانكاری بكرێت ئەوا شتێكی چاوەڕواننەكراو نیە بۆ من، بەتایبەت كە دەبینم سەرجەم پێداویستیەكان دابینكراوە بۆ راهێنەر. ستیڤگۆران ئەریكسۆن ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد كاتێك پارەیەكی زۆر خەرج دەكەین ئەوا لە بەرامبەردا چاوەڕوانی ئەنجامەكەو كێبركێ لەسەر نازناوەكە لەخولی پریمەرلیگ دەكەین شان بەشانی بەردەوامبوون بۆ قۆناغەكانی پێشەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. لەكۆتایی قسەكانی دائەریكسۆن روونی كردەوە هەردەم قوربانی ئەنجامە خراپەكان راهێنەرە بۆیە من دەڵێم پلیگرینی نزیكبۆتەوە لە دەست لەكاركێشانەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە لە وەرزی ئەمساڵ یانەی مانچستەر سیتی ناتوانێت هیچ نازناوێك بەدەست بهێنێت
Top