چیرۆكی 400 گۆڵەكەی میسی لەگەڵ بەرشلۆنە

چیرۆكی 400 گۆڵەكەی میسی لەگەڵ بەرشلۆنە
ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنێل میسی لەدوا ساتەكانی یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ڤالانسیا لە هەفتەی 32ی لالیگای ئیسپانیا كۆی گۆڵەكانی خۆی گەیاندە 400 گۆڵ لەگەڵ یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا، میسی بچووكترین یاریزانە لەسەرجەم خولەكانی ئەوروپا كەژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یەك یانە بگاتە 400 گۆڵ، چونكە تەمەنی لەكاتی تۆماركردنی ئەم گۆڵە 27 ساڵ و 300 رۆژ بوو.
گۆڵەكانی میسی بەم شێوەیە دابەشكراوە: لەخولی ئیسپانیا 278 گۆڵ، لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا 75 گۆڵ، لەجامی شای ئیسپانیا 32 گۆڵ : لەجامی سوپەری ئیسپانیا 10 گۆڵ، لەجامی سوپەری ئەوروپا 1 گۆڵ، لەمۆندیالی یانەكان 4 گۆڵ.
میسی یەك جار 5 گۆڵی تۆماركردووە و 4 جار 4 گۆڵ ( سوپەر هاتریك )ی تۆماركردووە و 27 جار هاتریكی تۆمار كردووە و 80 جار دوو گۆڵی تۆمار كردووە و لە 138 یاریش یەك گۆڵی تۆمار كردووە.
Top