حکومەتی ناوەندی پارەی وەرزشکارانی نوێنەرایەتی ھەولێر قەرزارە
ھەر چەندە ماوەی شەش ساڵە حکومەتی ناوەندی بەغداد پارەی نوێنەرایەتی ھەولێری لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی بڕیوە بەھۆی ئەو کێشە دارایانەی کە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیبووە، پێشتریش لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی لە رێگای پشکی ھەرێمی کوردستان لە ١٧% دەینارد بۆ ھەرێمی کوردستان لەم بڕە پارەیەش بڕی سەدا ١٠ دەدرا بە بواری وەرزشی بۆ پەرە پێدانی وەرشکاران، بەڵام لە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠٠٩ حکومەتی عێراقی ئەو بڕە پارەیەی وەرزشکارانی بڕیوە ئێستاش نوێنەرایەتیەکە لە ھەوڵی ئەوەن بتوانن ئەو بڕە پارەیە بگەرێنەوە لە رێگای لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی، لەم بارەشەوە زەندی جەبار جێگری نوێنەرایەتی ھەولێر لە لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان گوتی" ئێمە پێشتر لە پارەی پەرە پێدانی پارێزگاکان ئەو بڕە پارەیەمان وەردەگرت بۆ وەرشکاران و بۆ یەکێتیە وەرزشییەکان کە تەنیا پارەی ئێمە وەکو نوێنەرایەتی بڕی ١٠٠ملیۆن دینار زیاتر بوو ، بەڵام لە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠٠٩ ئەو بڕە پارەیە بڕدراوە و ھیچ بڕە پارەیەکمان وەرنەگرتووە، ئێمەش ماوەیەکەوە ئەم نوێنەرایەتیمان داناوەتە لە رێگای کە سەر بە لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستانین ، ماوەیەکیش بەر لە ئێستا لەگەڵ نوسینگەی رەعد حمودی سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق کۆبووینەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش قسە لەسەر گەڕانەوەی پارەکە بکەن لە شاری بەغداد، ئەوانیش بە لێنیانداوەکە لە مەکتەبی تەنفیزی ئەم کێشەیە باسی لێوە بکرێ بۆ ئەوەی ئەم گرفتە داراییە چارەسەر بکرێت ، گوتیشی" داوای سەرجەم ئەو بڕە پارەیمان کردوە کە ماوەیەکی زۆرە لێمان بڕاوە، ئێستاش ئێمە جارێکی تر نوێنەرایەتی ھەولێری لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستانمان دروست کردۆتەوە درێژە بە چالاکییەکانی خۆمان دەدەین و لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان پارە و بودجەمان بۆ دابین دەکات، ھیچ پەیوەندیەکمان بە شاری بەغداوە نەماوە
