لە خولی نایابی عێراق ھەولێر و دھۆک سەرکەوتنیان تۆمارکرد

لە خولی نایابی عێراق ھەولێر و دھۆک سەرکەوتنیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە یارییەکی دواخراوی خولەکەدا لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فرەنسۆ ھەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی ھەولێرو کارەبای شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ھەولێر ئەوپەری ئامادەکارییان کردبوو بۆ ئەم یارییە بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و ھەنگاو بۆ خولی بژاردە بھاوێن، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی ھەولێر لە گێمی یەکەم نیازی ئەوەیان ھەبوو کۆنترۆلی یاریگا بکەن و گۆلێکیان لەرێگای یاریزان (سەعد عەبدول ئەمیر) تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی کارەبا نەیانھێشت ئەم گێمە بە سوودی ھەولێرییەکان تەواو بێت و دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەم گێمەش بە سوودی کارەبا بە کۆتایی ھات، لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەولێر بە پلانەکانی ئۆدیشۆی ڕاھێنەر ھاتنە نێو یاریگاو ئامانجیان گۆڕینی یارییەکە بوو بۆیە لەم ناوەشدا یاریزانانی ھەولێرییەکان توانیان کۆنترۆلی یاریگا بکەن و لەم ناوەشدا ھەریەک لە یاریزانان(سەعد عەبدول ئەمیر لوئەی سەلاح) دووگۆڵیان تۆماکردو یارییەکەش بەم ئەنجامە(٣-٢)گۆڵ بە سوودی ھەولێر بە کۆتایی ھات و سێ خاڵی تری خستە سەرکۆی خاڵەکانی بووە ٢٤خاڵ و ھاتە پلەی پێنجەمی ریزبەندی یانەکان، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری دھۆک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەی خولی عێراقی ھەر دوو یانەی دھۆک و شورتە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو ھەر چەندە (مەروان حوسێن) لە خولەکی ١٥ی یارییەکە گۆلێکی تۆمارکرد، بەڵام دھۆکییەکان بە پاڵپشتی ھاندەرانیان توانیان لە خولەکی ٢٠ی یارییەکە زیاد ئەحمەد گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ یانەی دھۆک تۆماربکات و ئەم گێمەش ھەردوو یانە بە گۆلێک یەکسان بوون، لە گێمی دووەمی یارییەکەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرانیان ھاتنە نێو یاریگاو لە خولەکی ٦٣ی یارییەکە کەرار جەلال توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی دھۆک تۆماربکات، بەڵام دھۆکییەکان بەردەوام بوون لە ھێرشەکانیان و لە خولەکی ٨٠ی یارییەکە عامر فازل دوای ھاتنە نێو یاریگا توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە تۆماربکات یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ و بە خالێک ڕازی بوون، ھەردوو یانەش سەرکەوتن بۆ قۆناغی خولی بژاردەی عێراقی.
Top