هەولێر بووە پاڵەوانی جۆدۆی شارەكانی كوردستان

هەولێر  بووە پاڵەوانی جۆدۆی شارەكانی كوردستان
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی جۆدۆ لەسەر ئاستی كوردستان و خزمەتی زیاتر بەم یارییە لە شارەكانی كوردستان و لە ژێر دروشمی (سەربەرزی بۆ پێشمەرگە) لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی ئاشتی بە سەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی جۆدۆی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاریی لقی سلێمانی یەكێتیەكە، پاڵەوانێتیی جۆدۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییەدا كە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی(هەولێر، دهۆك، كەركووك، سلێمانی) بەشدارییان تێدا كردبوو لە هەردوو ئاستی پێشكەوتووان و لاوان لە ئاستەكانی تەمەن، یاریزانانی بەشداربوو كێبڕكێیان لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتییەكە كرد و لە ئەنجامی كۆتاییشدا كوڕانی هەڵبژاردەی هەولێر باڵادەستیی خۆیان لە پاڵەوانێتییەكە نیشان دا، هەرچەندە یاریزانانی هەڵبژاردەكانیش هەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی بتوانن نازناوەكە بەدەست بهێنن. ئەنجامی كۆتاییش بەمجۆرە بوو:
ئاستی پێشكەوتووان
1-هەڵبژاردەی هەولێر
2-هەڵبژاردەی كەركووك
ئاستی لاوان
1-هەڵبژاردەی هەولێر
2-هەڵبژاردەی كەركووك
Top