لە خولی نایابی عێراقدا... هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد

لە خولی نایابی عێراقدا... هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد
لە چوارچێوەی یارییەكی دواخراوی خولی عێراقدا بۆ تۆپی پێی، لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر، یانەی هەولێر میوانداری یانەی كارەبای كرد.
لەم یارییەدا یاریزانانی هەولێر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ ببنەوە و خۆیان لە چوار گۆشەی زێرینی خولەكە نزیك بكەنەوە.
لەم یارییەدا هەریەكە لە یاریزانان سەعد عەبدولئەمیر دوو گۆڵ و لوئەی سەڵاح گۆڵەكانی یانەی هەولێریان لە خولەكەكانی (14،62،87) تۆمار كرد و هەردوو گۆڵی كارەبا لە رێگەی یاریزانان (ئەحمەد عەبدولعەباس و محەمەد سەڵاح) لە خولەكەكانی (37،43) تۆمار كرد.
بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ 24 خاڵ بەرزكردووە و لە پلەی پێنجەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: هەردی مالیك
Top