لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ ھەندرێن و پێشمەرگەی ھەولێر بە یەک دەگەن
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی بیستەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لەچەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە دەچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دێربی پایتەختی کوردستان یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی میونداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە پێشمەرگەی ھەولێر بۆ پێشڕەوی کردن بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان و ھەندرێنیش بۆ رزگاربوون لە پلەکانی خوارەوە دەجەنگن ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە دادەنرێت، یانەی ھەولێریش لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی گرنگدا میوانداری یانەی شێروانە دەکات ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ برینی ھەفتەی ڕابردوویان لەسەر جەستەیان ماوە کە ھەردوو تیپ سێ خاڵیان لە کیس دابوو بۆیە ئەمڕۆ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە یاری دەکەن، ھەر چەندە ھەردوو یانەش خاوەنی ٢٢خاڵن بۆیە بەدەستھێنانی سەرکەوتن لەم یارییە بۆ ھەر یەکێک لە یانەکان لەوی تریان دووردەخاتەوە، لە شاری سلێمانیش لە دێربی شارە حەیاتەکە لەسەر یاریگای مەلعەبەکە لە یەکێک لە یارییە ھەرە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ھەردوو یانەی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی ھاوشاری کۆدەکاتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ باشترین ئامادەکارییان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی گرنگ لە یارییەکە دەستەبەر بکەن چونکە ماوەیەکە ئەنجامی یارییەکانی ھەردوو تیپ وەکو پێویست نەبووە لە خولەکە بۆیە پێشمەرگە بەنیازی رزگار بوون لەم خراپی ئەنجامە وسلێمانیش بۆ ئاشت بوونەوە بە ئەنجامی باش یاری دەکەن، یانەی دھۆکی پێشەنگی یانەکانیش لە یارییەکی زەحمەتدا لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی ئاراراتی پیرمام دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی زۆر باشیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانی یانەکانیان، دھۆک پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان و ئاراراتیش بۆ رێگری کردن لە ئەنجامە باشەکانی یانەی دھۆک یاری دەکات، سبەی ھەینیش دوویاری بەرێوە دەچێت، یانەی نەورۆز دەچێتە شاری زاخۆ و لەسەر یاریگای دەلال لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی نەورۆز بەھیوای بەدەستھێنانی سەرکەوتن و وەرگرتنەوەی پێشەنگی یانەکان دەجەنگێت و زاخۆش بەھیوای ڕاگرتنی یانەی نەورۆز و سەرکەوتن لە یارییەکە ڕووبەرووی تیپی میوان دەبێتەوە، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زێرەڤانی و کەرکووک بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە و کەرکووکیەکانیش دەیانەوێ دەستانێکی گەورە لەبەرامبەر تیپی میوان تۆماربکەن، زێرەڤانیش دەیانەوێ پێشڕەوی بکەن بۆ سەرووی ریزبەندی یانەکان، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٣دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-دھۆک٣٦خاڵ
٢-نەورۆز٣٦خاڵ
٣-زێرەڤانی ٣٥خاڵ
