باسکەی ئافرۆدێت دۆستانە لە کچانی دەربەندیخانی بردەوە

باسکەی ئافرۆدێت دۆستانە لە کچانی دەربەندیخانی بردەوە
کاروان شێخ زیرەک
کچانی تیپی باسکەی یانەی ئافرۆدێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەدا، بوون بە میوانی کچانی یانەی دە ربەندیخان .
رۆژی پێنج شەممە و لەمیانی ئامادەکاری و مەشق و یارییە دۆستانەییەکانی خۆیان، باسکەی ئافرۆدێت بەسەرپەرشتی (شنە زاھیر)ی راھێنەری نوێی تیپەکە روویان کردە شارۆچکەی دەربەندیخان و لەوێ یارییەکی دۆستانەیان بەرامبەر بە کچانی یانەی دەربەندیخان ئەنجامدا، ھەر لە سەرەتای یارییەکەوە کچانی شاری سلێمانی دەست پێشخەربون لەتۆمارکردنی خاڵدا، بەڵام تیپی خاوەن یاریگاش وەڵامیان دانەوەو چارەکی یەکەم بە ١١ خاڵ بۆ ھەرلایەک کۆتایی ھات، بەھەمان شێوە کێبرکێی یاریزانان درێژەی کێشا و لەچارەکی دووەمیشدا ھەردوولا بە ٩ خاڵ بەرامبەر بە ٩ خاڵ لەیاریگا ھاتنە دەرەوە، بۆیە راھێنەری ھەردوو تیپ پلانەکانیان چڕکردەوە بەمەبەستی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان، لەوەشدا بەسودی ئافرۆێت بوو بۆیە لەچارەکەکانی سێیەم و چوارەمدا ئافرۆدێت پێش کەوت و لەکۆتایشدا یارییەکە بەئەنجامی ٣٦ خاڵ بەرامبەر بە ٣٣ خاڵ و بەبردنەوەی ئافرۆدێت کۆتایی پێ ھات .
Top