لە خولی عێراق زاخۆ دووچاری شکستێکی گران بوو
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکراوو بووکاتێک میوانداری یانەی کارەبای شاری بەغدای کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ نەیانتوانی ئاستێکی شایستە پێشکەش بکەن ھەر چەندە مەشقێکی چڕیان ئەنجامدابوو بۆ ئەوەی بتوانن بە سەرکەوتنەوە لەم یارییە بێنە دەرەوە بۆ زیاتر لە سەرووی ریزبەندی یانەکان خۆیان قایمتر بکەن و ھەوڵی سەرکەوتن بدەن بۆ خولی بژاردەی عێراقی، سەرئەنجامیش یانەی میوان یارییەکەی بە سوودی خۆی بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگی خستە سەر کۆی خاڵەکانی.
