یەکێتی تۆپی بالەی عێراقی پاڵەوانیتیەکانی دیاری کرد

یەکێتی تۆپی بالەی عێراقی پاڵەوانیتیەکانی دیاری کرد
کارزان کانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی تۆپی بالە لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و بەرەوو پێشبردنی ئاستی یارییەکانی تۆپی بالە لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆشی یەکێتی تۆپی بالەی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا کارو بەرنامەی چاڵاکییەکانی خۆی بۆ ئەم ساڵ دیاری کرد ، لە کۆبوونەوەی تۆپی بالەی عێراقیش بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی یەکێتیەکە بەرێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەشدا رۆژ١ و پاڵەوانیتیەکان دیاری کرا، پاڵەوانێتی تۆپی بالەی کچانی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی کراوە لە یاری بالەی کەنار دەریا بۆ ھەردوو ئاستەکەی کوڕان و کچان لە مانگی ٥ی داھاتوو لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەرێوە دەچێت، لە ھەمان کاتیشدا لە مانگی ٧ی ئەمساڵ پاڵەوانێتی کەناردەریای کراوە بۆ ھەردوو ئاستیش لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، پاڵاوتنی بالەی کچانی یانەکانی عێراق کۆمەلەی (ب)، پاڵاوتنی بالەی کچانی یانەکانی عێراق کۆمەلەی (ئەلف) ئەمیش لە مانگی ٧ بەرێوە دەچێت، قۆناغی کۆتایی بالەی کچانی یانەکانی عێراق لە ئاستی پێشکەوتوان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێری پایتەختی کوردستان و شاری بەغدادی پایتەختی عێراق لە ١٥-٩ی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت،، پاڵەوانێتی تۆپی بالەی تازە پێگەیشتوانی کچان یانەکانی عێراق لە ھەردوو شاری دھۆک و بەغداد بەرێوە دەچێت، یەکێتی تۆپی بالەی عێراقی ساڵانە چەندین خول و پاڵەوانێتی بۆ یانەکانی شارەکانی عێراق لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان ئەنجام دەدات ، مەبەستی لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیە گرنگی دانی زیاترە بە یاری تۆپی بالە لەسەر ئاستی عێراق و ئامادەکردنی تیپەکانی ھەڵبژاردەی عێراقە بۆ پاڵەوانیتیەکانی دەرەوەی عێراق.
Top