خولی نایابی کوردستان دھۆک پێشەنگی یانەکانی وەرگرتەوە
لەدرێژەی یارییەکانی ھەفتەی نۆزدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، لە ھاوینە ھەواری پیرمام لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ئارارات و ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ نەیانتوانی گۆڵی یەکتری بھەژێنن سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، لە شاری دھۆکیش یانەی زێرەڤانی میوانداری یانەی برایەتی کرد لە یارییەکی ئاست بەرزدا کوڕانی زێرەڤانی توانیان یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنن بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، گۆڵەکانی زێرەڤانی (بیلال ساڵح،راکان عەبدولقادر)تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی یانەی برایەتی میوانیش لەلایەن یاریزان(سەفین مەنسور)تۆماری کرد بەم ئەنجامەش زێرەڤانی سێ خاڵی گرنگی دەستەبەرکرد لە یارییەکە، لە شاری کەلاریش لە دەڤەری گەرمیان لە یارییەکی بەھێز و ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی شێروانەی خاوەن یاریگاو ھاندەران ڕووبەرووی یانەی کەرکوک بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەھێزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە یاریزانانی کەرکوکیش بە پشت بەستن بە پلانەکانی عەبدوللا مەحمودی ڕاھێنەر توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و بە سێ خاڵی گرنگ بگەرێنەوە کەرکوک یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بە کۆتایی ھێنا، گۆڵەکانی کەرکوک(عەبدوللا کەیفی) تۆماری کرد، تاکە گۆڵی شێروانە (ئەنەس مالیک)تۆماری کرد بەم ئەنجامەش کەرکوک ٣سی خاڵی گرنگی خستە سەر کۆی خاڵەکانی، لە شاری دھۆکیش لە کلاسیکۆی ھەرێمی کوردستان ھەردوو یانەی ھەولێرو دھۆک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بە درێژایی ماوەی یارییەکە لە کێبرکێ دان بوون بۆ بەدەستھێنانی گۆلێک لە یارییەکە لەم ناوەشدا یانەی دھۆک لە خولەکی ٧٤ی یارییەکە عامرفازل توانی گۆلێکی جوان بۆ یانەی دھۆک تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشەکانی دھۆک بەردەوام بوو لە خولەکی ٧٧ی یارییەکە ئەحمەد جاسم توانی گۆڵی دووەم بۆ دھۆک تۆماربکات،لە خولەکی ٨٦یش محەمەد خالید ھەولێری کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم یارییەکەش بە ئەنجامە(٢-١)گۆڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی دھۆک بە کۆتایی ھات، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە ئەنجامی(١-٠) بە کۆتایی ھێنا تاکە گۆڵی یارییەکەش یاریزان غانم کەریم تۆماری کرد، لە شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ نەیانتوانی گۆڵی یەکتری بھەژێنن و یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات.
١-دھۆک٣٦خاڵ
٢- نەورۆز٣٦خاڵ
٣-زێرەڤانی ٣٥خاڵ
