لە خولی تۆپی بالەی عێراق... شەقڵاوە لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە

لە خولی تۆپی بالەی عێراق... شەقڵاوە لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە
دوای ئەوەی یانەی شەقڵاوە لە نێو یاریگەی خۆی بەرانبەر یانەی بەحری بە ئەنجامی (3-1) گێم دۆرا، دەستەی راهێنەر و كارگێری یانەكە هەوڵیان دا تیپەكە بگرێنەوە دۆخی جارانی خۆی و هەوڵ بدەن بگەنە چوار گۆشەی زێرین، بۆ ئەم مەبستەش یانەی شەقڵاوە دوو یاری لە شاری بەغداد دژی هەردوو یانەی سەناعە و شورتە ئەنجامدا و لە هەردوو یاری تووشی دۆران هات.
سەرەتا یانەی شەقڵاوە رووبەرووی یانەی سەناعە پێش كۆتایی ریزبەندی خولەكە هات و یارییەكەشی بە ئەنجامێكی چاوەڕوانەكراو دۆراند بە ئەنجامی (3-2) گێم.
دواتر دووەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی شورتە ئەنجامدا، لەم یارییەش یانەی شەقڵاوە تووشی شكست هات بە ئەنجامی (3-0) گێم ئەنجامی گێمەكانیش بەمشێوەیە بوو (25-22) خاڵ، (25-22) خاڵ، (25-20) خاڵ.
لەم یارییەدا یاریزانی شاری هەولێر وەلید عارەب، كە لە یانەی شورتە یاری دەكات ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
بەم ئەنجامە یانەی شەقڵاوە تا رادەیەكی زۆر لە ركابەری كردن لەسەر بە دەستهێنانی یەكێك لە بلیتەكانی چوار گۆشەی زێرین دووركەوتەوە.
رێبین رەمزی
Top