شۆریجە پاڵەوانی ھێزلەشی سنوری کەرکوک بوو
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی لەش جوانی لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکوک ئامادە یاریزانانی یانەکان بۆ پاڵەوانێتیەکانی عێراق و وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بۆ خزمەتی زیاتری یارییەکە ، لقی کەرکوکی یەکێتی ھێزی لەش بەبەشداری ھەریەک لە یانەکانی(شۆریجە، بابەگوڕگوڕ،کەیوان، ئاشوری، سۆلاڤ، خاک)پاڵەوانێتی ھێزی لەشی یانەکانی پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانیتیەش یاریزانانی بەشداربووی یانەکانی شارەکە لە کێشە جیاوازەکان کێبرکێیان دەکرد لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتیەکە و یاریزانانی یانەی شۆریجەش توانیان بە ئاست و بە ئەنجام کۆنترۆلی کێشەکان بکەن و نازناوەکەش بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، ئەنجامی کۆتایش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
١-یانەی شۆریجە
٢-یانەی سۆلاڤ
٣-یانەی ئاشوری
لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
