كچانی دهۆك دەبنە پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی

كچانی دهۆك دەبنە پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی
لە شاری دهۆك و لەسەر یاریگەی یانەی دهۆك بە سەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی سەرمێزی عێراقی و بە هاوكاری لقی دهۆكی یەكێتییەكە و بە بەشداریی هەشت یانەی شارەكانی كوردستان و 22 كچە یاریزان لە ئاستە جیاوازەكان نێوان 8-9-10-11-12-13-14ساڵ، پاڵەوانێتیی تێنسی سەر زەوی یانەكانی باكووری عێراق و كوردستان ئەنجامدرا، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش زیاتر گرنگییدان بە یارییەكانی تێنسی سەر زەوی لە شارەكانی عێراق و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بۆ ئامادەكردن و دەستنیشانكردنی یاریزانان بۆ پاڵەوانێتیی ئەنتالیای نێودەوڵەتی بوو كە بڕیارە لەم مانگە لە وڵاتی توركیا بەڕێوەبچێت، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی یانەكان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، لە ئاستە جیاوازەكانی تەمەن لە ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
تەمەن 8ساڵ
لارا ئاڤدەل-یانەی دهۆك
تەمەن 9ساڵ
زەلال سەعید –یانەی زێرەڤانی
تەمەن 10ساڵ
ئاڤێستا شەعبان- یانەی دهۆك
تەمەن 11- 12ساڵ
لاڤە رۆستم- نیشتمان
تەمەن 13ساڵ
سارا ئاڤدەل-دهۆك
تەمەن 14ساڵ
فەرح ئەیاد-پێشمەرگەی هەولێر
لە كۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top