لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر براوە بوو

لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر براوە بوو
لە چوارچێوەی یارییەكی دۆستانەی خۆئامادەكردندا، یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری كرد.
لەم یارییەدا هەردوو یانە ئاستێكی بەرزی تۆپی پێیان پێشكەش كرد و یانەی هەولێر توانی سەركەوتن تۆمار بكات بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان ( لوئەی سەڵاح، هەڵگورد مەلا محەمەد، بارزان شێرزاد) تۆمار كرا.
تاكە گۆڵی پێشمەرگەی هەولێر لە رێگەی نەوزاد شێرزاد تۆمار كرا.
مەبەست لەم یارییە خۆئامادەكردنی یانەی هەولێر بوو بۆ یارییەكانی داهاتووی لە خولی عێراق و یانەی پێشمەرگەی هەولێر خۆی بۆ یارییەكانی خولی كوردستان ئامادە دەكات.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: محەمەد سەعدوڵڵا
Top