سبەی پاڵەوانیەتی كۆپا كۆكاكۆلاكۆتایی دێـت

سبەی  پاڵەوانیەتی كۆپا كۆكاكۆلاكۆتایی دێـت
بڕیارە سبەی یەك شەممە كاتژمێر (11) سەر لەبەیانی رێكەوتی 5/4/2015 لە سەنتەری بلووی شاری هەولێر یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی كۆپا كۆكاكۆلا بەكۆتا بێت.
سەبارەت بە رێورەسمی یاری كۆتایی (پەسار محەمەد سدیق) بەرێوەبەری بازارٍگێڕی كۆكاكۆلا وتی: ئومێد دەكەین دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتی خوێدكاران وقوتابیانی ئازیز گرنگی زۆر بەیاری كۆتایی بدەن و هەوڵی باشترین رووماڵ بدەن بۆ خزمەتی كردنی وەرزشكاران وقوتابیانی ئازیز لە كوردستان،پاشان وتی:كۆمپانیای كۆكاكۆلا ماوەی پێنج ساڵە لەسەر یەك وبەبێ پچڕان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەبەشداری (400) قوتابخانە و (3200) قوتابی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان وسەرپەرشتیار و داوەران ئەم پاڵەوانیەتییە بەرێوە دەبەن، وەماوەی ئەم پێًنج ساڵە (15000) قوتابی وخوێندكار و (2000) قوتابخانەی سەرتاسەری كوردستان بەشدارییان كردووە،ئەمە جگە لە داوەران وسەرپەرشتیاران و راهێنەرن و پسپۆڕانی ئەم بوارە،بۆیە بەڵێن دەدەین ئەگەر لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گەیشتینە رێكەوتن ئەمجارەشیان بۆ خزمەتكردنی قوتابیان وخوێندكارانی ئازیزی هەموو كوردستان ئەم گرێ بەستە نوێ دەكەینەوە بۆ خزمەتی گەلەكەمان.
لەكۆتایی پەسار محەمەد سوپرایزێكی پاڵەوانیەتییەكەی ئاشكرا كرد كە پاڵەوانی كۆپا كۆكاكۆلا لەنزیكترین كات گەشتێكی زانستی و وەرزشی بۆ شاری دوبەی ئیمارات دەكەن.
زاگرۆس نانەكەلی
Top