لە خولی نایابی کوردستان برایەتی نەیتوانی بەربەستی شێروانە ببڕێت
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ھەفتەی ھەژدەھەمی خولەکە یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی نەیتوانی سێ خاڵی گرنگ لە یانەی شێروانەی کەلار وەربگرێت و ھەردوو یانە بە تەنیا یەک گۆڵ و خالێک یەکسان بوون.
لە گێمی یەکەم
لەگەڵ دەست پێکی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە دروشمی سەرکەوتن یارییان دەکرد ھەردوو تیپیش بە ئامادەکارییەکی باشەوە ھاتنە نێو یاریگا، لەم ناوەشدا یاریزانانی برایەتی پاڵپەشتۆین خستە سەر گۆڵی تیپی شێروانەی میوان و سەفین مەنسور لە خولەکی ٩ی یارییەکە لێدانێکی ئاراستەی گۆڵی حسن حوسێنی گۆڵی کرد و بەڵام بێ ئاکام بووبوو گۆڵچی دووری خستەوە،دوای تەنیا یەک خولەک ھەشیاردلشاد وەڵامی ھێرشەکەی برایەتی دایەوە ، لە دوای ئەم ھێرشەش ئەنس مالک تۆپێکی ئاراستەی گۆڵی خاوەن یاریگا کرد بەڵام بۆ دەرەوە بوو ، لە خولەکەکانی ١٨و٢٠یش ھێرشبەرانی برایەتی سەفین مەنسور و عەبدولقادر تەھا دوو تۆپیان ئاراستەی گۆڵی شێروانە کرد بەڵام نەیانتوانی ئامانجەکەیان بپێکن ، لە خولەکی ٢٢ی یارییەکە لە پاسێکی جوان سەفین مەنسور بۆ عەبدولقادر تەھا توانی بە شێوازێکی جوان گۆلێک بۆ یانەی برایەتی خاوەن یاریگا تۆمارکرد، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشبەرانی یانەی شێروانە کەوتنە خۆیان بۆ ڕاست کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و لە خولەکی ٢٤ی یارییەکە ھەردی محەمەد تۆپێکی ئاڕاستەی گۆڵی برایەتی کرد بەڵام نەیتوانی ھیچ مەترسیەک بخاتە سەر گۆڵی عگیدموسای گۆڵچی ، لە دای خولەکی ٢٥ی یارییەکە ، تاڕادەیەک ئاستی یارییەکە مام ناوەند بوو و ساردبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و تۆپ زیاتر لە ناوەڕاستی یاریگاو بوون و یاریزانانی برایەتیش تاڕادەیەک پاشەکشەیان کردبوو لە یارییەکە تا خولەکی ٤٤ی یارییەکە کاتێک ھێمن فوئاد بەختی خۆی بە لێدانێک تاقی کردوە بەڵام تۆپ ئاراستەکەی بۆ دەرەوە بوو ئەم گێمەش بە سوودی یانەی برایەتی بە تاکە گۆلێک بە کۆتایی ھات.
گێمی دووەم
ھەردوو ڕاھێنەرانی یانەکان فاتیح حمە خان و ئوسامە نوری بە پلانەکانیان یاریزانەکانیان خستە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆرینی ئەنجامی یارییەکە، لەگەڵ فیکی ناوبژیوان کارزان عەبدوللا ھێرشبەرانی یانەی برایەتی دەستیان بەھێرش کرد بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و لە خولەکی ٤٩ی یارییەکەش ئەستێرەی یانەی برایەتی سەفین مەسنور دوای ئاراستەکردنی تۆپێک بۆ نێو ھڵی سزا بە ھۆی کۆبوونەوەی یاریزانانی یانەی شێروانە لەنێو ھێلی سزا یاریزانانی برایەتی و راھێنەرانیان ناڕەزاییان پێشاندا بەھۆی نەگرتنی لێدانی سزا بۆ یانەی برایەتی بەڵام ناوبژیوان سوربوو لەسەر جێ بەجێ نەکردنی لە خولەکەکانی ٥٠ و٥٢و٥٣ ھەریەک لە یاریزانان عەبدولقادر تەھا و ھێمن فوئاد سێ ھەلی ئاسانی گۆڵکردنیان لەدەستدا لە خولەکی ٥٦ی یارییەکە جارێکی تر سەفین مەسنور نەیتوانی دڵی ھاندەرانی یانەکەی خۆش بکات بە تۆمارکردنی گۆلێک، لە دوای ئەم ھێرشانەی یانەی برایەتی یاریزانانی شێروانە ھاتنەوە نێو کەش و ھەوای یارییەکە وچەند ھێشێکیان لە رێگای ھێلی ناوەڕاستی تیپەمەیان بردە سەر گۆڵی تیپی برایەتی لە ھەلەیەکی یاریزانانی ھێلی بەرگری یانەی برایەتی و گۆڵچی یانەکە ناوبژیوان لیدانێکی سزای بۆ یانەی شێروانە ھەژمارکردو لە خولەکی ٦٩ی یارییەکە محەمەد سابیر توانی لێدانە سزاکە بەسەرکەوتوویی جێ بەجێ بکات و گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ یانەی شێروانە تۆمارکرد، ھەرچەندە ڕاھێنەرانی یانەی برایەتی ناڕازی زۆریان لەسەر ئەم لێدانە سزایە ھەبوو، لە دوای ئەم گۆڵەش یارییەکە تاڕایەیەک توندو تیژی بەخۆیەوە بینیی و یاریزانانی ھەردوو تیپیش بە ترسەوە یارییان دەکرد ھەریەک لە یاریزانانی ئەرکان رەحیم وھەردی حەسەن وئەنس عەبدولەلا چەند ھەولێکیان دا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو، لەبەرامبەریش سەفین مەسنور و عەبدولقادر تەھا و ھیمن فوئاد چەند ھەلێکی گۆڵکردنیان لەدەستدا ، لە دول خولەکی یارییەکەش سەفین مەنسور ئەستێرەی یارییەکەی یانەی برایەتی لێدانێکی جوانی ئاڕاستەی گۆڵی شێروانە کردو بەڵام ستونی گۆڵ رێگر بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون، یانەی برایەتی کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٠خاڵ بەرز کردوە و لە پلەی دەیەمی ریزبەندی یانەکان دێت، شێروانەش کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٢خاڵ بەرز کردوە لە پلەی ھەشتەم دێت، بەر لە کۆتایی ھاتنی یارییەکەش دەستەی ڕاھێنەران یانەی برایەتی یاریزانانی برایەتی ناڕەزایی زۆریان لە دژی ناوبژیوانی یارییەکە پێشاندا بە بیانوی ئەوەی کەوا لێدانی سزای بۆ ھەژمار نەکردون.
کارزان کانەبی
