لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ نەورۆز و زێرەڤانی لە لوتکەی یارییەکان ئەنجام دەدەن
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ھەفتەی ھەژدەھەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان کوردستان بەرێوەدەچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پایتەختی کوردستان لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەندرێن ودھۆک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەندرێن پشت بە تواناکانی خۆیان و یاریگاو ھاندەران دەبەستن بۆ ئەوەی زیاتر سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی دھۆک بەھیواوە گشتی ھەولێرییان کردوە و چاویان لە بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە پێشنبیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکان، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری سلێمانی یانەی نەورۆزی پێشەنگی یانەکان لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە میوانداری یانەی زێرەڤانی شاری دھۆک دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی نەورۆز بە سەرپەرشتی ئەرسەلان جەلالی ڕاھێنەری یانەکە ئەوپەری ئامادەکارییان کردوە درێژە بە پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان بدەن و لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی زێرەڤانی بە ھیواوە لەبەرامبەر نەورۆزی خاوەن یاریگا دەجەنگن ھەرچەندە یاریزانانی نەورۆز دەزانن لە ئەرکێکی قورسدا دەبن بەڵام نایانەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێنەوە شاری دھۆک بەدەستھێنانی سێ خاڵیش لەم یارییەش بۆ ھەردوو یانەی گرنگی خۆی دەبێت، لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆی دەلال یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە و کوڕلنی زاخۆ بۆ تۆلە کردنەوە و سارێژکردنی برینەکانیان کە چەند ھەفتەیەک تامی بردنەوەی نەکردوە یاری دەکات و کوڕانی سەمیر بابۆی ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگە ھەوڵی بەردەوامی بەدەستھێنانی ئەنجامی باش دەکەن لە یارییەکە و ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی بە سێ خاڵ بگەرێنەوە پیرمام، سبەی ھەینیش لە شاری ھەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری ھەردوو یانەی ھەولێرو و کەرکوک ڕووبەروویەکتری دەبنەوە ، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەولێر بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە یاری دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵ لەسەر حیسابی کەرکوکییەکان بەدەستبھێنێت، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی کەرکوک بە سەرپەرشتی ڕاھێنەری تازەی یانەکە عەبدوللا مەحمود ڕووبەرووی ھەولێر دەبێتەوە یانەکەش ماوەیەکی زۆرە تامەزرۆیە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن بۆیە پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان بێت، لە لایەکی دیکەوەش یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی گرنگدا میوانداری یانەی شێروانەی کەلار دەکات، بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە نیازی ئەوەیان ھەیە درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن ، بەڵام برایەتی خاوەن یاریگا لەم یارییە پشت بە یاریگاو ھاندەران دەبەستێ بۆ ئەوەی سێ خاڵی تر بکەنە دیاری ھاندەرانیان، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای مەلعەبەکە یانەی ئارارات دەبێتە میوانی یانەی سلێمانی بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ھەردوو یانەش چاویان لە بەدەستھێنانی ئەنجامی باشە لە دژی یەکتری ، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٣٠-٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-زێرەڤانی٣٣خاڵ
٢-دھۆک٣٢خاڵ
٣-زێرەڤانی ٣٢خاڵ
