كەركووك گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان مۆردەكات

كەركووك گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان مۆردەكات
دوای ئەوەی راهێنەر یانەی كەركووك دەستلەكارێشانەوەی خۆی پێشكەش بە دەستەی كارگێری كاتی یانەكە كرد و دەستنیشانكردنی عەبدوڵڵا مەحمود وەكو راهێنەری یانەی كەركووك تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایاب، بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی كەركووك لەسەر داوای راهێنەری یانەكە گرێبەستیان لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان (هیشام هادی، نەریمان خدر).
هیشام لە هێڵی ناوەراست یاری دەکات
لە ریزی هەڵبژاردەی کوردستان یاری کردووە
ویاری بۆ یانەكانی ( پێشمەرگەی هەولێر، زێرەڤانی، یانەی عوسمان سپورت کردووە لە خولی پلەی ٣ی تورکیا ).
نریمان خدر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کوردستان بۆ ماوەی ٣ ساڵ و یاری بۆ یانەکانی ( زاخۆ، هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر،بروسک، ئارارات) یاریکردووە.
رێبین رەمزی
Top