یاریزانێكی یانەی هەولێر دوو ملوانكە لە پاڵەوانێتی پایسكلسوارى بەدەست دەهێنێت

یاریزانێكی یانەی هەولێر دوو ملوانكە لە پاڵەوانێتی پایسكلسوارى بەدەست دەهێنێت
دوێنی دووشەممە لە شاری شارەقە لە وڵاتی ئیمارات كۆتایی بە پاڵەوانی وڵاتانی عەرەبی بۆ پایسكلسواری تراك، لەسەر ئاستی پێشكەوتووان و لاوان و كچان ئەنجامدرا بە بەشداریكردنی هەریەكە لە وڵاتانی ( ئیمارات، سعودیە، قەتەر، میسر، تونس، مەغریب، عێراق) و ماوەی 3 رۆژی خایاند.
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی عێراق بە تیپێكی گەورە بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە كرد و زۆرەبەی یاریزانەكان بە تایبەتی لەسەر ئاستی ئافرەتان كورد بوون و هەروەها راهێنەرەكانیش كورد بوون، بەڵام ئەنجامی لەم پاڵەوانێتیە وەكو پێویست، بەڵكو ئەنجامەكان بووە جێگەی سەرسوومانی هەموو چاودێرانی یاری پایسكلسواری.
لەم پاڵەوانێتیە یاریزانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی پێشكەوتووانی عێراق (عەلی عەبدولخەزیەر ) تووانی دوو ملوانكەی برۆنز بە دەستبهێنێت لە كۆی 3 ملوانكەی برۆنز بۆ عێراق.
راهێنەری یانەی هەولێر عەبدولقادر نورەدین ئەوەیش یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە.
وا بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە شاندی هەڵبژاردەی عێراق بگرێتەوە هەولێری پایتەخت.
رێبین رەمزی
Top