لە خولی پلە یەکی کوردستان گارە بووە پاڵەوانی خولەکە
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی چواردەھەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە یاریگاکانی شارەکانی کوردستان حەفت یاری بەھێزو گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، لە شاری دھۆک لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی گارە و شەھیدان ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی گارە توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین و گۆڵبارانی یانەی میوانیان کردبە ئەنجامی(٤-٠)گۆڵ یارییەکەیان بردەوە گۆڵەکانی گارە ھەریەک لە یاریزانان(ئاڵان موحسێن، نێچیرڤان میرخان، خەسرۆ محەمەد،ئەحمەد سەردار)تۆماریان کرد بەم ئەنجامەش یانەی گارە بەفەرمی سەرکەوت بۆ پلەی نایاب و بووە پاڵەوانی خولەکە ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
کۆیە-سیروانی نوێ(١-١)گۆڵ
ئاشتی –دەربەندیخان(٢-٣)گۆڵ
ئاڵا-ھەڵەبجە(٢-١)گۆڵ
سێمێل-سۆران(١-٢)گۆڵ
خاک-سۆلاڤ(٠-١)گۆڵ
ھەلۆ-سەورە(٢-١)گۆڵ
