سەفین كانەبی هاوكاری هەڵەبجیەك دەكات

سەفین كانەبی هاوكاری هەڵەبجیەك دەكات
دوای ئەوەی یاریزانی یانەی هەڵەبجەی شەهید گۆران غەفور لە یەكێك لە یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان تووشی پێكانێكی سەخت هات، كە بە ناچاری بۆ چارەسەركردن چووە ئێران و بڕە پارەیەكی زۆری سەرفكرد.
ئەم یاریزانە بە تەواوی چارەسەری خۆی كرد گەرایەوە مەشقی یانەكەی و بەشداری لە یارییەكان دەكات.
ئێوارەی یەكشەممە لە بارەگای تایبەتی خۆیدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی پێشوازی لە یاریزانی ناوبراو كرد بەمەبەستی پرسین لە باروودۆخی پێكانێكی و چۆنیەتی چارەسەركردنی و چ لایەنێك هاوكاری كردووە و گوتی: خۆم بە قەرزاری هەڵەبجیەكان دەزانم بۆیە بە پێویستی دەزانم كە هاوكاری هەڵەبجیەك بكەم، كە خولیا و ئارەزووی وەرزشە ئەمەش ئەركی سەر شانی خۆمە جێبەجێ دەكەم و ئەمە هاوكاری تایبەتی خۆمە هیچ پەیوەندییەكی بە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان نییە.
دواتر گۆران غفور یاریزانی یانەی هەڵەبجەی شەهید سوپاسی خۆی ئاراستەی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد و گوتی: زۆر سوپاسی هەستی بەرێزتان دەكەین بۆ ئەم هاوكارییە، كە تۆ تاكە كەسی لە كاتی پێكانەكەم هاوكاریم بكات هیچ كەسێك یاخود لایەنێك هاوكاری نەكردووم، ئەم هاوكاریی بەرێزتان دەبێتە هۆی ئەوەی كە زیاتر خۆم ماندوو بكەم بۆ ئەوەی لە یاریكردن و وەرزشكردن بەردەوام بم.
جێگەی باسە سەفین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەردەم هاوكاری ئەو یاریزانانەی كردووە، كە تووشی پێكان هاتوون و گشت هاوكارییەكانیش لەسەر ئەستۆی خۆیەتی پەیوەندی بە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان نییە.
رێبین رەمزی
Top