مانچستەر سیتی هەوڵی بەدەستهێنانی رۆناڵدۆ دەدات

مانچستەر سیتی هەوڵی بەدەستهێنانی رۆناڵدۆ دەدات
كارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی هەمیشە بە دوای پتەوكردنی ریزەكانی تیپەكەیە و لە هەموو ماوەیەكی گواستنەوە زستانە، یاخود هاوینە كۆشش دەكات بۆ بەدەستهێنانی یاریزانی بەتوانا لە پێناو باشتركردنی ئاستی تیپەكە لە هەر وەرزێكدا. لەمباریەوە رۆژنامەی بەناوبانگی ئینگلیزی میرۆر بڵاوی كردۆتەوە یاریزانانی یانەی ستیزن گفتوگۆ لەبارەی ئەو گرێبەستە دەكەن كە یانەكە هەوڵی بۆ دەدات، ئەویش بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە. هەروەها رۆژنامەكە روونی كردۆتەوە لە ئەگەری واژووكردنی ئەو بۆندە ئەوا دەبێتە هۆی تووڕەبوونی یانە دراوسێكەی سیتی مانچستەر یونایتد، چونكە كریستیانۆ لە پێشتردا یاریزانی شەیتانە سوورەكان بوو، بۆیە ئەم كارە ململانێ و ركابەرییەكانی نێوان ئەو دوو یانەیە زیاتر دەكات.
شایانی باسە پێشتر راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردبوو یانەی مانچستەر سیتی داوای ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی كردووە، بۆیە هەموو چاودێران دەپرسن: ئایا مان سیتی دەبێتە ئەو یانەیە كە بتوانێت باشترین دوو یاریزانی جیهان لە یەك پێكهاتە كۆبكاتەوە؟!
Top