یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ ماتس هاملیس دەكات

یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ ماتس هاملیس دەكات
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان یانەی مانچستەر یو نایتدی ئینگلیزی لە هەموو كات نزیكترە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ماتس هاملیس. ئەمەو رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كارگێڕانی یانەی شەیتانە سوورەكان گلۆپی سەوزیان بۆ راهێنەری یانەكە لویس ڤان گال هەڵكردووە بۆ یەكلایی كردنەوەی گرێبەستی یاریزان ماتس هاملیس و بڕی 45 میلۆن یۆرۆشیان بۆ ئامادە كردووە. وا پێشبینی دەكرێت یانەی برۆسیا دۆرتمۆند دوودڵە لە رێگەدان بەو یاریزانە بۆ جێهێشتنی یانەكە لە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیەی ئامادە كراوە، چونكە یانەكە پێویستی بە دارایی هەیە بۆ پتەوكردنەوەی ریزی تیپەكە و بونیادنانەوەی لە پێناو باشتركردنی ئاستیان، چونكە خراپی ئاستیان هۆكار بوو بۆ بەشدارینەكردن لە پاڵەوانیەتی پاڵەوانانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوو. شایەنی وتنە یانەی شەیتانە سوورەكان لەم ماوەی دواییدا ئاستی هەڵكشانی باشی بە خۆوە بینیوە، لە ئێستاشدا تیپەكە دەیەوێت ریزەكانی بە یاریزانی بەتوانا پتەوتر بكات، بۆ ئەم مەبەستەش بیری لەو یاریزانە و گاریس بیل و پۆل بۆگبا كردۆتەوە.
Top