ئەگەری هەیە رۆبن بۆ دوو مانگ دووركەوێتەوە

ئەگەری هەیە رۆبن بۆ دوو مانگ دووركەوێتەوە
دوای ئەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بایرەن میونشنی ئەڵمانی ئاریان رۆبن لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بروسیا مونشنگلادباخ تووشی پێكان هات، كەناڵی سكای سپۆرت رایگەیاند پێكانەكەی رۆبن بریتییە لە داڕووشانی ماسوولكە و ئەو پێكانە ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت بۆ دوومانگ لە یاریگەكان دووربكەوێتەوە .
ئەو پێكانەی رۆبن كە ئێستا گۆڵكاری خولی بۆندس لیگای ئەڵمانیایە، هەواڵێكی ناخۆشبوو بۆ راهێنەری یانەكەی هەرێمی بەڤاریا پیب گواردیۆلا بەتایبەتی كە رۆبن لە یارییە گرنگەكانی خول و جامی ئەڵمانیا و یارییەكانی چامپیۆنز لیگ بەشداری ناكات.
Top