راهێنەرەكەی ئارارات سزادرا

راهێنەرەكەی ئارارات سزادرا
دوای ئەوەی لە یاری نێوان هەردوو یانەی ئارارات و زاخۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە، یارییەكە بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ یەكسانبوون، لە كاتی بەرێوەچوونی یارییەكە بەشێوەیەكی سەیر راهێنەری یانەی ئارارات، كە بەرەگەز ئێرانییە بەشێوەیەكی سەیر بەنێو چیمەنی یاریگا چووە دەرەوەی یاریگا، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خوێدا بەفەرمی بڕیاری راگرتنی راهێنەری یانەی ئارارات محەمەد ئەحمەد زادە بۆ یەك یاری داهاتووی دا، چونكە ئەم كاری راهێنەر بە كارێكی ناشیاو وەسف كرد.
رێبین رەمزی
Top