كور و كچە كوردەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پایسكلسواری ئەنجامیان وەكو پێویست نەبوو

كور و كچە كوردەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پایسكلسواری ئەنجامیان وەكو پێویست نەبوو
رۆژی هەینی لە شاری شاریقە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ تراك لەسەر ئاستی كوران و كچان دەستی پێكرد بە بەشداریكردنی حەفت هەڵبژاردە ئەوەیش هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (ئیمارات، قەتەر، سعودیە، تونس، عێراق، میسر، مەغریب).
لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق چەندین راهێنەر و یاریزانی كورد لەسەر ئاستی كوران و كچان بەشداری لەم پاڵەوانێتیە دەكەن، لە كۆی پێنج ملوانكە، كە لە رۆژی یەكەم دابەشكرا، هەڵبژاردەی عێراق تەنیا یەك ملوانكەی بەدەست هێنا.
ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
پێشبركی راوكردنی تیپ لەسەر ئاستی لاوان
1- ئیمارات
2- قەتەر
3- سعودیە
4- عێراق
لەم پێشبركیە دوو یاریزانی كورد بەشدارییان كرد ئەوانیش (زانا خەسرەۆ، موراد فەرهاد) راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كوردە موسی موحسین.
پێشبركی خێرایی تاك لەسەر ئاستی پێشكەوتووان
1- ئیمارات
2- قەتەر
3- عەلی عەبدولخەزیەر (یانەی هەولێر) عێراق
ئەم یاریزانە لە ریزی یانەی هەولێر یاری دەكات.
پێشبركی خێرایی تاك لاوان
1- ئیمارات
2- ئیمارات
3- مەغریب
پێشبركی خێرایی تاك كچان
1- میسر
2- تونس
3- مەغریب
4- ئیمارات
پێشبركی راوكردنی تیپ پێشكەوتووان
1- ئیمارات
2- قەتەر
3- سعودیە
4- عێراق
لەم پێشبركییە سێ یاریزانی یانەی هەولێر (عەلی عەبدولغەزیر تەعین، هونەر عەبدولستار، محەمەد لەفتە) بەشداریان كرد و هەروەها یاریزانی یانەی كۆیە (محەمەد بەكر) بەشداریان لەم پێشبركییە كرد و یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژادەكە كوردە (عەبدولقادر نورەدین).
وا بڕیارە رۆژی شەممە پاڵەوانێتیە بەردەوام بێت.
رێبین رەمزی
Top