سیروانی نوێ سوپرایسێكی چاوەڕوانەكراوی بۆ كۆیە ئامادەكردووە
بە پێی ئەم سەرچاوەیە سەرۆكی یانەی زاخۆ عەبدولوەهاب بارزانی رەزامەندی خۆیان نیشانداوە بەشێوەی خواستن هەردوو یاریزان بداتە سیروانی بەمەرجیك وەرگرتنی رەزامەندی راهێنەری یانەكە عەلی هادی.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كردووە عەلی هادی بەشێوەیەكی زارەكی رەزامەندی خۆی نیشان داوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی خۆی نەداوە.
لەمباریەوە پەیوەندیمان بە خەسرەو گورون راهێنەری یانەی سیروانی نوێ كرد بۆ دڵنیابوون لە راستی هەواڵەكە، كە بەرێزیان هەواڵەكەی پشت راست كردووە و گوتی: لە رێگەی كەسێك بەشێوەیەكی نافەرەمی پەیوەندیمان بە یانەی زاخۆ كردووە سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لە ئارادا نییە و رەنگە هەوڵەكەمان سەركەوتوو نەبێت، بەهۆی بوونی دوو یاری دۆستانەی یانەی زاخۆ لە شاری هەولێر بەرانبەر هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە.
لە درێژەی قسەكانیدا خەسرەو گورون گوتی: هیوایەكی بچووك هەیە، كە بتوانین سوود لە ئەزموونی تەنیا فەرحان شوكر وەربگرین ئەگەر راهێنەری یانەی زاخۆ رەزامەندی خۆی نیشان بدات، چونكە كامەران یاری بۆ هیچ یانەیەك ناكات لە خولی كوردستان.
لە كۆتایی قسەكانیدا خەسرەو گورون گوتی: ئەم هەوڵی ئێمە بە پێی پەیرەوی ناوخۆی خولەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و بە رێچكەی یاسایی بەرێوە دەچێت.
جێگەی باسە وا بڕیارە لەم هەفتەیە لە یارییەكی ئاگریندا هەردوو یانەی كۆیە و سیروانی نوێ رووبەرووی یەكتر ببنەوە لە یاریگەی كۆیە، ئەم یارییە چارەنووسازە بۆ هەردوو یانە بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی سەركەوتن بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
