یاریزانە كوردەكان بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی بۆ پایسكلسواری دەكەن

یاریزانە كوردەكان بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبی بۆ پایسكلسواری دەكەن
وا بڕیارە رۆژی هەینی لە شارقە لە وڵاتی ئیمارات پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ پایسكلسواری تراك لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و كچان ئەنجام دەدرێت بە بەشداریكردنی زیاتر لە 10 وڵاتی عەرەبی.
لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی عێراق لەسەر هەر سێ ئاست بەشداری دەكات و زۆربەی یاریزانە بەشداربووەكان كوردن و هەروەها راهێنەرەكانیش كوردن.
یاریزانە بەشداربووەكان بەمشێوەیە:
لەسەر ئاستی پێشكەتووان
عەبدوڵقادر نورەدین یاریدەدەری راهێنەر
هونەر عەبدولستار یاریزان
محەمەد بەكر یاریزان
لەسەر ئاستی لاوان
موسی موحسین راهێنەری هەڵبژاردەی لاوان
زانا خەسرۆ یاریزان
مەحمود بەركات یاریزان
موراد فەرەهاد یاریزان
هەڵبژاردەی كچان
كەنعان راهێنەر
سیروان سامی یاریدەدەری راهێنەر
سۆزی دلشاد یاریزان
زریان عەتا یاریزان
لەنجە سەلام یاریزان
لاڤان ئەحمەد یاریزان
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە تا (1/4/2015) بەردەوام دەبێت.
رێبین رەمزی
Top